Accessibility links

فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی باکوری عێراق بکات


گه‌وره‌ سه‌رکرده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت هێزی زیاتری ئه‌مه‌ریکایی له‌ ناوچه‌ جێ ناکۆکه‌کانی باکوری عێراق دابنێت که‌ له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی له‌ توندوتیژیـیه‌کاندا به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گوتوویه‌تی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هاوبه‌ش ده‌بن له‌گه‌ڵ هێزی سه‌ربازی هه‌ردوو حکومه‌تی نێوه‌ندی و کوردیشـدا به‌ مه‌به‌سـتی دابینکردنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی پـشـێوی و ئاڵۆزکاریـیه‌کان تیایدا له‌ نێوان عه‌ره‌به‌کان و کورده‌کاندا هه‌ن.

ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ ده‌ڵێت دانانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ کارێـکی کاتی ده‌بێت و وه‌ک ڕێ‌وشـوێنێـکه‌ بۆ دروسـتبوونی متمانه‌، وه‌ ده‌شڵێت له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ بڕیارێـکی فه‌رمی نه‌داروه‌، به‌ڵام ڕێبه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نی عه‌ره‌ب و کورد پـێـیان باشه‌.

دانانی هێزی سه‌ربازی له‌و ناوچانه‌ دورکه‌وتنه‌وه‌یه‌که‌ له‌و ڕێـکه‌وتنه‌ ئاسایشیـیه‌ی که‌ پـێویسـته‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا ڕۆژی 30 شه‌ش له‌ ناوچه‌کانی دانیشـتواندا بکشێنه‌وه‌، به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ هیچ کاریگه‌ریـیه‌کی نابێت به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ی له‌و ڕێـکه‌وتنه‌دا بۆ کشـانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌کان دانراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG