له ئێسـتادا لیسـتی کوردسـتانی که سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ڕۆژی 25 ی حه‌وتی ڕابردوودا، سه‌رقاڵی کۆبوونه‌وه‌یه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
پـێشـتر داوا له لایه‌نه‌کانی تریش کرابوو بۆ به‌شـداریکردن له پـێـکهاته‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌دا، به‌ڵام وه‌ک له میدیای کوردیش‌دا ئاماژه‌ی پـێـکراوه هه‌ردوو لیسـتی گۆڕان و لیسـتی خزمه‌تگوزاری و چاکسـازی واته لیستی چوار حزبه کوردسـتانیـیه‌که به‌شـداری له حکومه‌تدا ناکه‌ن و پـێـیان باشه وه‌ک ئۆپـۆزیسـیۆن بمێنـنه‌وه له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردســتانی عێراقدا.
زۆرێـک له چاودێرانیش به ئاشـکرایی ده‌ڵێن ئه‌م چوار سـاڵه‌ی ئاینده هه‌ردوو پارتیـیه سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌خاته به‌ر ئه‌زموونێـکی گه‌وره و گرانه‌وه و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کیشه بۆیان، تا چه‌ندێـک ده‌توانن ئه‌و که‌م‌وکوڕیـیانه‌ی خه‌ڵـک له‌سه‌ر شـه‌قامه‌کان قسه‌ی لێـده‌که‌ن، نه‌یهێڵن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:16 خوله‌كه.