پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت دوو خۆکوژ خۆیان له ناوچه‌یه‌کی سه‌ر به پارێزگای موسـڵ ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژراون و 30که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه ئێواره‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناو چاخانه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی شـارۆچکه‌ی شه‌نگالدا ڕوویدا.
ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسـڵ ڕاسـته‌وخۆ له میانه‌ی به‌رنامه‌کانی په‌خشی سێـیه‌می ڕادیۆکهماندا زانیاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه دا، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.