تایوان ده‌ڵێت 4 هه‌زار سه‌ربازی دیکه‌ی ڕه‌وانه‌ی باشوری وڵاته‌که‌یان کردووه بۆ به‌هاناچوونی هه‌زاره‌ها گوندنشین که به‌هۆی تایفۆنی مۆراکۆته‌وه قه‌تیس ماون.
ده‌یه‌ها هه‌لیـکۆپـته‌ر به ئاسـمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌سـوڕێنه‌وه به مه‌به‌سـتی هه‌ڵـگرتنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی که گیریان خواردووه له پاش تێـکچوونی ڕێـگا و پـرده‌کان به‌هۆی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی ئاکامی زریانه‌که.
تاکو ئێسـتا ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان گه‌یشـتۆته 107 که‌س، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له 30 ته‌رمیان له ناوچه‌ی کانیـیه گه‌رمه‌کاندا دۆزیوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها 61 که‌سی دیکه‌ش هێشـتا بێ‌سه‌روشوێنن.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن تا ئێسـتا زیاتر له 1000 که‌سیان به هه‌لیکۆپـته‌ر له شوێنی کاره‌سـاته‌که هه‌ڵـگرتۆته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش 3 کارمه‌ندی فریاگوزاری گیانیان له‌ده‌ستدا پاش ئه‌وه‌ی هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که‌یان له سه‌ر چیایه‌کدا تێـکشـکا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه تایفۆنی مۆراکۆت هه‌ردوو ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه له تایوانی دا به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی چین بڕوات که له‌وێش 8 که‌سی کوشـتووه.