چوارشه‌ممه هێزی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکایی و 100 سه‌ربازی ئه‌فغانی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له باشوری ئه‌فغانسـتانیان دادا، وه‌ک به‌شـێـک له کرداری نوێ بۆ کۆنتڕۆڵـکردنی ناوچه‌که به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له هه‌فته‌ی داهاتوو له‌م وڵاته.
هێزه‌کانی له‌شـکری به هه‌لیـکۆپـته‌ر خۆیان گه‌یانده ناوچه‌ی نه‌وزادی سـتانی هه‌ڵمه‌ند بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کردارێـکی سه‌ربازی که ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌یه مسـۆگه‌ری بکه‌ن کۆمسـیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردن و هێزی ئاسایشی ئه‌فغانسـتان ئاسایشی پـێویسـتیان هه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانی له په‌یوه‌ندی به هه‌ڵـبژاردنه‌کان.
له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا هیچ ورده‌کاری سه‌باره‌ت به بریندار یان کوشته نه‌داوه.
میلیتانی تاڵیبان سـوێندیان خواردووه هه‌ڵـبژاردنی 20 ی مانگ ده‌شـێوێنن به په‌لاماردانی بنکه‌کانی ده‌نگدان و هه‌ڕه‌شه‌کردن بۆ سه‌ر ده‌نگده‌ران.