گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی پاسـدارانی شـۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت پـێویسـته ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆن بدرێنه دادگا به‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژاوه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران.
یه‌دوڵڵا جه‌وانی ده‌ڵێت محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆکی پـێشـووی ئێران و میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی کاندیده‌کانی شـکستخواردووی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ڕێـکخه‌ری سه‌ره‌کی بوون له پشـت خۆپـیشـاندانه‌کانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌وه، وه ده‌شڵێت پـێویسته حکومه‌ت دوایان بکه‌وێت و ده‌سـتگیریان بکات و دادگایی‌بکرێن و سـزاش‌بدرێن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی هه‌زاران که‌سـیان ده‌سـتگیرکردووه له هه‌ڵـمه‌ته‌کانیاندا بۆ سه‌رکوتکردنی چالاکوانانی ئۆپـۆزیسـیۆن و خۆپـیشـانده‌ران که جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه سه‌رله‌نوێ هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به سه‌رۆکی ئێران به فێڵ و ته‌ڵه‌کردن بووه له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا.
هه‌ندێ له خۆپـیشـانده‌ران له گرتووخانه مردوون و کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی ئێرانیش دانیان به‌وه‌دا ناوه که به‌دڕه‌فتاری به‌رامبه‌ر گیراوه‌کان کراوه له گرتووخانه‌ی که‌هریزاک له ده‌ره‌وه‌ی تاران.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م سه‌رۆکی پـۆلیسی ئێران گوتوویه‌تی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی له گرتووخانه‌که‌ی که‌هریزاک مردوون به‌هۆی نه‌خۆشـیـيه‌وه بووه نه‌ک به لێـدان.
هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبه‌ڕووی ئیدانه‌کردنێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆته‌وه پاش ده‌سـتکردن به دانیشـتنی دووه‌می دادگایی‌کردنی گیراوه سـیاسیـیه‌کان که به هاندانی ئاژاوه‌گێڕی گوناهبار کراون دژی هه‌ڵـبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سـه‌رۆکایه‌تی ئێران.