میدیای خۆجێی له ئه‌نده‌نووسیا ده‌ڵێت له میانه‌ی گه‌مارۆدانی خانووبه‌ره‌یه‌ک بۆ ماوه‌ی 17 کاتژمێر ڕابه‌رێـکی تێرۆریسـتان کوژراوه و بڕواش ده‌کرێت ئه‌و خانووبه‌ره‌یه حه‌شـارگه‌یه‌کی تێرۆریسـتانی باڵای ئیسلامی بووبێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سۆلین هۆرۆنین له جاکارتاوه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی.
پـۆلیس گوتوویه‌تی له هه‌وڵی ناسینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمه دۆزراوهیهدان له ماڵێـکی ناوچه‌ی جاڤا پاش ئه‌و شه‌ڕه ته‌قه درێژخایه‌نه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆتایی‌پـێهات.
هه‌ندێ له ڕاپـۆرته‌کان ده‌ڵێن یه‌کێـک له به لانی که‌م ئه‌و دوو ته‌رمه‌ی له ماڵی نوره‌دین محه‌مه‌د تۆپ ده‌رهێنراوه ته‌رمی نوره‌دین خۆیه‌تی.
نوره‌دین که به نه‌ژاد مالیزیـیه یه‌کێـک بووه له‌و که‌سـانه‌ی له شه‌ش سـاڵی ڕابردوودا له‌سه‌ره‌وه‌ی لیسـتی داواکراوه‌کان بووه.
له ئه‌نده‌نووسیا به‌هۆی دهسـتههبوونی له هێرشه تێرۆرکاریـیه‌کانی ئه‌نده‌نووسیا و هه‌روه‌هاش به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به ڕێـکخراوی تێرۆریسـتی جه‌ماعه ئیسلامیـیه‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده.
له چه‌ند سـاڵی ڕابردوودا نوره‌دین چه‌ند جارێـک له ده‌سـتگیرکردن ده‌رباز بووه و لایه‌نه‌که‌شی گوناهبارکراوه به هێرشه تێرۆرکاریـیه‌که‌ی ڕۆژی 17 ی حه‌وت که کرایه سه‌ر ئوتێله‌کانی ماریۆت و ڕێـکس کارلنتن له جاکارتا. له‌و هێرشـانه‌دا 9 که‌س کوژران و زیاتر له50 که‌سیش برینداربوون.
هێزه‌کانی دژه تێرۆریزم گه‌مارۆی ئه‌و خانووه بچووکهیاندا که بڕوا وابووه نوره‌دین بۆ 17 کاتژمێر خۆی تیا حه‌شـارداوه.
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش ژماره‌یه‌ک هێرشـیان کردووه له ناوچه‌ی جاکارتا و کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌ڵێن 500 کیلۆگرام که‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.