ڕێژه‌ی بێـکاری له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا به شـێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوه له مانگی حه‌وتی ڕابردوودا هاته خواره‌وه که ئه‌مه‌ش له خۆیدا ئاماژه‌یه‌کی به‌هێزه که ڕه‌نگه خرابوونی ڕه‌وشی ئابووری له ده‌می داڕمانی مه‌زنی ئابووریـیه‌وه ڕوو له کۆتایی بکات.
ئاماری ڕاپـۆرتی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی کار و پـیشه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه ده‌رده‌خات ڕێـژه‌ی بێـکاری له مانگی حه‌وتدا که‌مبۆته‌وه و گه‌یشته له سه‌دا 9.4 ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له مانگی شه‌شدا له سه‌دا 9.5 بوو.
هاوکات له مانگی حه‌وتدا 247 هه‌زار کار له ده‌ستدرا، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه که‌متربوو له‌وه‌ی شـیـکهرانی سـیاسی پـێشـبینیـیان بۆ کردبوو. هێشـتا هه‌ر ئاماژه‌ی لاوازی بازرگانی کارکردن له ئهمهریکاشـدا له‌خۆ ده‌گرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه نزیکه‌ی 14.5 ملیۆن که‌س له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بێـکارن.