وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان ده‌ڵێت سه‌رچاوه موخابه‌راتیـیه‌کان پـشـتڕاسـتیان کردۆته‌وه که‌وا ڕێبه‌ری تاڵیبانه‌کانی پاکسـتان به‌یتوڵڵا مه‌حسود ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی عهشـایهری وڵاته‌که‌ی به موشه‌کێـک کوژراوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه شـا محه‌مه‌د قوره‌یشی له ئیسلام ئابادی پایته‌خت به په‌یامنێرانی گوت کاربه‌ده‌سـتان به‌ره‌و ناوچه‌ی وه‌زیرسـتانی باشوری وڵاته‌که ده‌ڕۆن تا له هه‌واڵی کوژرانی مه‌حسود یه‌کلا بـبنه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی موخابه‌رات که ناوی ئاشـکرا نه‌کرا گوتی مه‌حسود له نهرگوسای ژێر ده‌ستی تاڵیبان نێژراوه که ناوچه‌یه‌که دور نیـیه له‌و شوێنه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان که گومان ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکایی بووبێت موشه‌کێـکی بۆ هه‌ڵـداوه.
کاربهسـتانی پاکسـتان ده‌شڵێن ژنی دووه‌می مه‌حسود و پاسه‌وانه‌کانیشی له‌و بۆردومانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا کوژراون.
چه‌کداره‌کانی تاڵیبانیش که بنکه‌یان له‌و ناوچه عهشــایهریهیه ئه‌وانیش هه‌واڵی کوژرانی مهحسودیان بۆ په‌یامنێران پشـتڕاست کرده‌وه. گوتیان ڕێبه‌ره‌که‌یان له‌و ده‌مه‌ی له ماڵی خه‌زوریدا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی گورجیله‌ی بۆ ده‌کرا به موشه‌کێـک کوژراوه.
موخابه‌راتی پاکسـتان ده‌شڵێت بڕوا ده‌کرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌رمانده‌کانی تاڵیبان له‌و ناوچه‌یه‌دا کۆبـبنه‌وه بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی جێـگره‌وه‌ی مه‌حسـود.