سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵانه‌ی ئێسـتا له تورکیادا ده‌درێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌و وڵاته هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌لیزا مارکۆس نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای تورکیا و مه‌سه‌له‌ی کورد و په‌که‌که کردووه.
ئه‌لیزا مارکۆس ده‌ڵێت هیچ مانایه‌کی نابێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی تورکیا وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و کوردانه‌دا بکات که هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کیان به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه نیـیه. ده‌شڵێت بۆیه پـێویسـته وتووێـژ له‌گه‌ڵ ئه‌و کوردانه‌دا بکرێت که په‌یوه‌ندیـیان به په‌که‌که‌وه هه‌یه و یاخود هه‌ر هیچ نه‌بێت په‌که‌که گویان لێـبگرێت، ئه‌و لایه‌نه‌ش پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراته (ده‌ته‌په).
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م گفتوگۆیه ڕۆژێـک به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی ده‌ته‌په ئه‌نجامدراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.