سه‌رۆکی پـێشـووتری ئه‌مه‌ریکا بێڵ کلنتن له پـیۆنگیانگی پایته‌ختی کۆریای باکوره به مه‌به‌سـتی هه‌وڵـدان بۆ ئازادکردنی دوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکی که له‌و وڵاته‌دا ده‌سـتگیرکراون.
که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن به‌ڕێز کلنتنیان نیشـان دا له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی پـیـۆنگیانگ له لایه‌ن جێـگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی وتووێـژکاری ناوه‌کی کیم کای کوان پـێشـوازی لێـکرا. هه‌روه‌ها کچێـکی نه‌وجه‌وانیش چه‌پـکه گوڵێـکی پـێشـکه‌ش کرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباماش له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌وان هیچ لێدوانێـک له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز کلنتندا نادن. ده‌شڵێن ئه‌مه ته‌نها هه‌وڵێـکی به‌ڕێز کلنتن خۆیه‌تی بۆ ئازادکردنی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان ئیونا لی و لۆرا لینگ له مانگی سـێـیه‌وه ده‌سـتگیرکراون به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به شـێوه‌یه‌کی نایاسایی له سـنووری چینه‌وه خۆیان کردووه به ناو کۆریای باکوردا. ئیونا و لۆرا سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی ڕاپـۆرتێـک بوون له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی خه‌ڵـکی کۆریای باکور له چین له نزیـک سـنووره‌کانی کۆریای باکور.
مانگی شه‌ش دادگایه‌کی کۆریای باکور ئیونا لی و لۆرا لینگ به 12 سـاڵ زیندانی له‌گه‌ڵ کاری سه‌خت حوکم دا.