ڕێبه‌ری باڵای ئێران به فه‌رمی دانی نا به گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمود ئهحمهدینهژاد، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناکۆکیـیه به‌رفراوانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ههڵـبژاردنهوهیه که‌وتۆته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه و له ڕێوڕه‌سـمێـکی فه‌رمیدا له تاران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمود ئهحمهدینهژادی په‌سه‌ندکرد. ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆنیش ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سـمه‌که نه‌بوون، ده‌ڵێن ئهحمهدینهژاد به فرتوفێـڵ ههڵـبژێردراوهتهوه.
بڕیاره مه‌حمود ئهحمهدینهژاد 5 ی مانگی هه‌شت له به‌رده‌می په‌رله‌ماندا سـوێندی یاسایی بخوات. جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌پـێی ده‌سـتوری ئێران سه‌رۆک پاش ئه‌وه‌ی سوێنده‌که‌ی ده‌خوات دوو هه‌فته‌ی له به‌رده‌مدایه بۆ ڕاگه‌یاندنی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی.
هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران له پاش هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له 12 ی مانگی شه‌ش به سه‌دان خه‌ڵـکی ناڕازی و که‌سـانی سـیاسیـیان ده‌سـتگیرکرد. ڕۆژی شه‌ممه‌ش دادگاییکردنێـکی به کۆمه‌ڵی زیاتر له 100 که‌س له‌و ده‌سـتگیرکراوانه ده‌سـتیپـێکرد.
سه‌رۆکی پـێشـووی ئێران محه‌مه‌د خاته‌می که سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێـک له گه‌وره‌ترین لایه‌نی ڕیفۆرمخواز له ئێران‌دا ده‌کات به توندی ناڕه‌زایی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و دادگاییکردنه ده‌ربڕی و به ناده‌سـتوری ناوزه‌دیکرد.