له عێراق ئێسکوپـروسکی فرۆکهوانێـکی ئه‌مه‌ریکی دۆزراوه‌ته‌وه که له ده‌می یه‌که‌م شه‌ڕی که‌نداودا فڕۆکه‌که‌ی که‌وتبۆوه خواره‌وه، به‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ئه‌و پـرسـیارانه‌ی ڕه‌واندۆته‌وه که نزیکه‌ی 20 سـاڵه هه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م فڕۆکه‌وانه له ژیاندایه یان نا.
له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێسکوپـروسکی کاپـتنی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکی مایکڵ سـکهتی دۆزیوه‌ته‌وه که فڕۆکه‌که‌ی له ڕۆژئاوای ناوه‌ڕاسـتی عێراق له ڕۆژی 17 ی یه‌کی سـاڵی 1991 که‌وتبۆوه خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکادا هاتووه وڵاتیانی عێراقی ڕێـنیشـاندهری مارینزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوون بۆ ئه‌و شـوێنه‌ی ته‌رمی فڕۆکه‌وان مایکڵ سـکهتی لێنێژرابوو له ناو بیاباندا.
یه‌کێـک له عێراقیـیه‌کان گوتوویه‌تی ئاگاداربووه کاتێـک فڕۆکه‌که‌ی مایکڵ سـکهت که‌وتۆته خواره‌وه و گوتووشیه‌تی فڕۆکه‌وانه‌که ده‌رباز نه‌بووه و له لایه‌ن خه‌ڵـکی کۆچهریـیهوه له‌و ناوچه‌یه نێژرابوو.