سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی به‌م زووانه نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات و ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسـانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتاندا، وه‌ک ده‌گوترێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵـپه‌سێردراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر و حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا.
پـێشـتریش ڕاگه‌یاندن هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه هه‌ر نه‌کرا. بۆ ئه‌م‌جاره‌یان فریا ڕه‌واندزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانه‌که پـشـتڕاست ده‌کاته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13 خوله‌كه.