به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن به لای که‌م 2 گومان‌لێـکراویان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ست به بڕینی بانقێـک له به‌غدا ده‌سـتگیرکردووه و هه‌روه‌ها چه‌ندان ملیۆن دۆلاریشـیان دۆزیوه‌ته‌وه، واته له‌و بڕه پاره‌یه‌ی له میانه‌ی په‌لاماردانه‌که‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر بانقه‌که ڕفێندرابوو.
هه‌روه‌ها به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیسی عێراقی له میانه‌ی هه‌ڵـکوتانه سه‌ر ماڵی سه‌ربازێـکی عێراقی پاره‌که‌یان تیادا دۆزیوه‌ته‌وه.
هاوکات ڕاپـۆرته‌کانی په‌یوه‌ست به بڕی سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ی له بانقه‌که‌ی به‌غدا دزرابوو هه‌واڵی جیاواز له ئارادا هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاشـکرا نیـیه که ئاخۆ هه‌موو پاره دزراوه‌که دۆزراوه‌ته‌وه یان به‌شـێـکی، به‌ڵام به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌ند ملیۆن دۆلارێـکی دزراو گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ بانقه‌که.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه پاره‌که دوێنێ له بانقی ئه‌لڕافیده‌ین له گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده له به‌غدای پایته‌خت ڕفێندرا. له میانه‌ی بڕینی بانقه‌که‌دا 8 پـۆلیس کوژران.
بڕینی بانقه‌که‌ی دوێنێی به‌غدا به دوو ڕۆژ دوای ئه‌و ڕووداوه بوو که تیایدا کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار ده‌سـتڕێژیان له ئۆفیسێـکی گۆڕینه‌وه‌ی پاره له هه‌مان ناوچه‌ی که‌ڕاده له به‌غدا کرد و به لای که‌م 3 که‌سیان کوشت.