Accessibility links

له‌ ئه‌مه‌ریکا 7 که‌س به‌ تاوانی پـیلان دانان بۆ کاری تێرۆریستی ده‌سـتگیرده‌کرێن


کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی 7 که‌سیان له‌ سـتانی کارۆلاینای باکور به‌ پـیلانی ئه‌نجامدانی هێرشی تێرۆریسـتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تۆمه‌تبارکردووه‌.

گومان‌لێـکراوان به‌ پـیلانی دابینکردنی کۆمه‌ک بۆ تێرۆریسـتان و هه‌روه‌ها کاری کوشـتنکاری و ڕفاندن و بریندارکردنی خه‌ڵـکان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تۆمه‌تبارکراون.

له‌ تۆمه‌تبارکردنه‌که‌ی دوێنێدا که‌ ئاشـکرا کرا هاتووه‌ گوایه‌ سه‌رۆکی گرووپه‌که‌ به‌ ناوی دانیال بۆیدی ته‌مه‌ن 39 سـاڵه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند گومان‌لێـکراوێـکی دیکه‌ له‌ مانگی شه‌شی سـاڵی 2007 دا سه‌ردانی ته‌ل ئه‌بیبیان له‌ ئیسرائیل کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شـداری له‌ کاری توندوتیژی جیهادا بکه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ شـکستی هێنابوو.

هاوکات دادوه‌ران ده‌ڵێن سه‌رۆکی گرووپه‌که‌ له‌ نێوان سـاڵانی 1989 و هه‌تا 1992 دا سه‌ردانی ئه‌فغانسـتان و پاکسـتانی کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شـق و ڕاهێنانی شـێوازی له‌شـکری له‌ که‌مپه‌کانی تێرۆریسـتان وه‌ربگرێت.

هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن دانیال بۆید و گومانباره‌کانی دیکه‌ مه‌شـقیان له‌سه‌ر چه‌کی هێرشـکردن کردووه‌ و هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌یان بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرشی تێرۆرکاری دابوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG