وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس به سه‌ردانێـکی پـێش‌وه‌خت ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشـته عێراق.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشته بنکه‌ی فه‌رمانده‌یی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و به‌نیازه له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی عێراقی کۆبـبێته‌وه، له‌وانه نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی وتووێـژ له‌سه‌ر ڕۆڵی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له به‌ره‌وپـێشبردنی ڕه‌وشی ئاسایش له عێراق بکات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی فرۆشـتنی چه‌ک به عێراق ده‌کات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکایی عێراق به‌جێ‌ده‌هێڵێت.
هاوکات پـێشـبینی ده‌کرێت ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی کوردی عێراق بکات، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنی ناکۆکی نێوان کورده‌کان و زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب.
ئه‌وه‌ی شـایانی ئاماژه‌یه ناکۆکی و مشـتومڕی نێوان کورده‌کانی عێراق و عه‌ره‌به‌کان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌رێمی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپابوونی توندوتیژی نوێی هێناوه‌ته گۆڕێ، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی خۆی بۆ کشـانه‌وه له کۆتایی له سـاڵی 2011 دا له عێراق ئاماده ده‌کات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ڕۆبه‌رت گه‌یتس یه‌کێـکه له‌و سێ به‌رپـرسـه باڵائه‌مه‌ریکایی‌یه‌ی که وه‌ک به‌شـێـک له جه‌ختێـکی نوێی دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکا بۆ هێنانه کایه‌ی ئاشـتی له هه‌رێمه‌که‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات. دوای ئه‌وه‌ی دوێنی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵای ئوردن سـازکرد، ئه‌مڕۆ له عه‌مـمانه‌وه گه‌یشـته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.