Accessibility links

ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ده‌ڵێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌رێمی کوردسـتان پاش ئیسرائیله‌ له‌ دیموکراسیدا


ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان بنکه‌ له‌ فه‌ره‌نسـا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی ده‌ڵێت له‌ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا له‌ پاش ئیسرائیل هه‌رێمی کوردسـتانه‌ له‌ دیموکراسی و هه‌ڵـبژاردندا.

پاشـان ده‌ڵێت هاتنی لیسـتی گۆڕان وه‌ک لیسـتێـکی به‌هێزی ناسیۆنالیزم و دیموکرات که‌ پـێـداگیریـیه‌کی چڕوپـڕ ده‌کات له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له‌ ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب له‌ حکومه‌ت، بێ ئه‌م‌لاوئه‌ولا به‌ قازانجی گه‌لی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی و هه‌روه‌ها به‌ قازانجی به‌هێزکردنی کۆڵه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسـیـیه‌ له‌ کوردسـتانی عێراقدا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 9:40 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG