که‌سایه‌تی ناوداری توندڕه‌وی ئێرانی هانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی ده‌دات پابه‌ندی فه‌رمانی ڕابه‌ری باڵای ئێرانی بێت سه‌باره‌ت به لادانی به‌ربژاری خۆی بۆ جێـگری سه‌رۆک کۆمار.
له میانه‌ی نوێژی ئه‌مڕۆی هه‌ینیدا ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د خاته‌می هۆشـیاری دایه سه‌رۆکی ئێرانی و گوتی ئه‌گه‌ر مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به‌رده‌وامبێت له فه‌رامۆشـکردنی داواکان بۆ لابردنی یه‌که‌مین جێـگری سه‌رۆک کۆمار واته ئه‌سـفه‌ندیار ڕه‌حیم مه‌شـایی ئه‌وا ڕه‌وایی حکومه‌ته‌که‌ی بنکۆڵ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌که‌یدا بۆ ئاماده‌بووان ئایه‌توڵڵا خاته‌می گوتیشی بناغه و ڕه‌وایی کۆمه‌ڵـگه‌ی ئیسلام به‌نده له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی ڕوانگه‌کانی ڕابه‌ری باڵای ئێرانی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی.