سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی له ئاماژه‌یه‌کی ڕووپـۆشـدا ده‌ڵێت ئه‌و سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له دوای مۆڵه‌تی 31 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2011 له عێراق نه‌رم و واڵایه، واته دوای ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی له لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه بۆ کشـانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی له عێراق دیاریکراوه.
له میانه‌ی وته‌که‌ی دوێنێـیدا له واشـنتن نوری ئه‌لمالیکی گوتی ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی عێراقی پـێویسـتیـیان به مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتر و هه‌روه‌ها پـشـتیوانی فره‌تری ئه‌مه‌ریکایی هه‌بێت ئه‌وا مه‌سه‌له‌ی واده‌ی دوا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی له عێراق تاووتوێ‌ده‌کرێته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی که بۆ ئاماده‌بووان به زمانی عه‌ره‌بی ده‌دوا و به گوێره‌ی وته‌ی وه‌رگێڕه‌که نوری ئه‌لمالیکی گوتوویه‌تی له‌سه‌ر بنچینه‌ی پـێداویسـتی عێراق چاو به دوا مۆڵه‌تی کشـانه‌وه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی ده‌خشێنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق شـان‌به‌شـانی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له کۆشـکی سـپـی ڕاوه‌ســتابوو و له وته‌گه‌یدا له میانه‌ی ئه‌و پـێـکه‌وه ده‌رکه‌وتنه‌یاندا باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی وێڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژانێـکی سه‌خت و دژوار له عێراقدا له به‌رده‌مدا ماون به‌ڵام وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به گوێره‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق دیاریکراوه که کۆتایی سـاڵی 2011 یه ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵـێنه‌ی خۆی ده‌مێنێـته‌وه.