کاتژمێر 8 ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه 23 ی مانگی حه‌وت پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنی تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و چه‌ند پارێزگایه‌کی عێراق ده‌سـتیپـێـکرد.
ئه‌وانه‌ی به‌شـداری هه‌ڵـبژاردنی تایبه‌تی ئه‌مڕۆ ده‌که‌ن بریتین له هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش و پـێشـمه‌رگه و به‌رگری شـارسـتانی و زێره‌ڤانی و که‌رتی ته‌ندروسـتی ئه‌وانه‌ی کاری ئێشـکگریـیان هه‌یه له ڕۆژی هه‌ڵـبژاردنی گشـتی له 25 ی مانگدا، هه‌روه‌ها نه‌خوشه‌کانی نێو نه‌خۆشـخانه‌کان و به‌ندکراوانی حوکمدراو به که‌متر له پـێنج سـاڵی نێو به‌ندیخانه‌کان.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا حه‌مدیه حوسه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕی کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان که له سه‌ردانی نه‌خۆشـخانه‌ی ڕزگاریدا بوو، ده‌ڵێت تا ئێسـتا هیچ تێبینی‌یه‌کمان بۆ نه‌هاتووه و هه‌ڵـبژاردنه‌کان به شـێوه‌یه‌کی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:24 خوله‌كه.