وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ڕایگه‌یاند که‌وا ته‌نها بژاره بۆ کۆریای باکور داخسـتنی پـرۆگرامی چه‌کی ناوهکیـیهتی.
کلنتن له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا گوتی ڕووسیا و چین و یابان و کۆریای باشور کوکن له‌گه‌ڵ واشنتن‌دا.
کلنتن ئه‌م تێبینییانهی دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیران له‌سه‌ر دورگه‌ی فوکهت له تایله‌ند ڕاگه‌یاند. وڵاتان پـێشـنیاری به‌رنامه‌یه‌کی هانده‌ریان بۆ کۆریای باکور کرد له‌گه‌ڵ باشـکردنی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماتیـیه‌کانی له‌بری هاوکاریکردن له وتووێژه‌کانی داماڵینی چه‌کی ناوه‌کیدا.
زووتر هێله‌ری کلنتن ڕایگه‌یاندبوو که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به شیانی گواسـتنه‌وه‌ی ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی له کۆریای باکوره‌وه بۆ بۆرما.
کلنتن ئه‌و تێبینییانهی دا له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکی تهلهفیزیۆینی له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له بانکۆکی پایته‌ختی تایله‌ند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند له دوێنێ سێشه‌ممه که‌وا هه‌رچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی له‌شـکری له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارێتی ڕژێمی کۆریای باشور و بورما هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسـته‌وخۆ له‌سه‌ر دراوسـێکانی بورما ده‌خولقێنێت، وه گوتیشی کارێـکی گرنگه بۆ دراوســێکانی بورما به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له دژ شـیانی هاوبه‌ندی بورما و کۆریای باکور پـێـکبهێنن.