له‌شـکری پاکسـتان ده‌ڵێت له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕ و پـێـکدادانانه‌ی دوایی که له ناوچه نائارامه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا ڕوویانداوه زیاتر له 50 چه‌کدار کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن شه‌ڕه‌کان له میانه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا بووه که له هه‌ردوو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و دووشه‌ممه بۆ داماڵینی ناوچه‌ی دری خواروو ئه‌نجامدراون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن زۆربه‌ی ئه‌و کوژراوانه ئه‌و چه‌کدارانه بوون که له هه‌ڵـمه‌ته له‌شـکریـیه‌که‌ی سه‌ر دۆڵی سوات هه‌ڵـهاتبوون.
هه‌روه‌ها 3 سه‌ربازیش له‌و ئۆپهراسـۆنانهدا کوژراون.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه ئه‌یاز گول په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئیسلام ئاباد ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان ناسکه زاده به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:30 خوله‌كه.