ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هێله‌ری کلنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری هیندسـتان مانمۆهان سینگ له نیوده‌لهی کۆبۆوه به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردن له‌سه‌ر پـته‌وکردنی په‌یوه‌ندی سـتراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات.
کلنتن که له گه‌شـتێـکی پـێـنج ڕۆژیدایه بۆ هیندسـتان، بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه ئێس ئێم کرشـناشـدا کۆبـبێته‌وه بۆ تاووتوێکردنی کێشه دوو لایهنیـیهکان.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ردوو وڵات دوو ڕێـکه‌وتن مۆربکه‌ن که یه‌کێـکیان ڕێـگا به کۆمپانیا ئه‌مریکیـیه‌کان ده‌دات سـازگه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی له دوو شـوێنی هیندسـتاندا دروسـت بکه‌ن، وه ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی تریش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه دڵنیا بن له‌وه‌ی ته‌کنه‌لۆژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که به هیندسـتانی ده‌فرۆشێت بۆ وڵاتانی تر بڵاونه‌بێته‌وه.
له میانه‌ی سـهردانێـکیدا بۆ زانکۆی نیوده‌لهی کلنتن به خوێندکاره ئاماده‌بووه‌کانی گوت به‌م زووانه ڕێـکه‌وتنی زیاتر و په‌یوه‌ندی پـتهوتری نێوان هیندسـتان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.