Accessibility links

له‌ ئاکامی که‌وتنی هه‌لیکۆپـته‌رێـکی سـڤیل له‌ ئه‌فغانسـتان 16 که‌س گیانیان له‌ده‌ست‌ده‌ده‌ن


هاوپه‌یمانانی ناتۆ له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن هه‌لیکۆپـته‌رێـکی سـڤیل له‌ باشوری وڵاته‌که‌دا که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و بۆته‌ هۆی کوشـتنی 16 که‌س.

کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ ده‌ڵێن هه‌لیکۆپـته‌رێـکی Mi-8 سـاختی ڕووسی له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ کاتی هه‌ڵـسانی له‌ بنکه‌ی سه‌ره‌کی هێزی ئاسـمانی له‌ قه‌نده‌هار که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌. ڕاپـۆرته‌کان ده‌ڵێن 20 که‌س له‌ ناو فڕۆکه‌که‌دا بوون.

بنکه‌ی ئاسـمانی قه‌نده‌هار گه‌وره‌ترین بنکه‌ی ناتۆیه‌ له‌ باشوری ئه‌فغانسـتان.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌لیـکۆپـته‌رێـکی له‌شـکری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان له‌ ئوسـتانی کونار نیشتنه‌وه‌یه‌کی نائاسایی کردووه‌.

گوته‌بێژێـکی له‌شـکری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هیچ ته‌قه‌کردنێـکی دوژمن له‌ نزیک ئه‌و دوو هه‌لیکۆپـته‌ره‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG