ڕۆژنامه‌ی واشـنتن پـۆست له ژماره‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا ڕاپـۆرتێـکی په‌یامنێره‌که‌ی له هه‌ولێر بڵاوکردۆته‌وه که تیایدا باسی له گرژی و توندبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و به‌غدا ده‌کات. ده‌ڵێت سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی له وتووێـژێـکدا گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له نێوان هه‌ردوو لادا نه‌بوونایه ئه‌وا لاوانه‌یه شه‌ڕێـک ڕووی بدایه.
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ڕاسته و مالیکیش پـێش چه‌ند ڕۆژێـک له واڵستریت جورناڵ چاوپـێـکه‌وتنێـکی بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش زۆر به توندی قسه‌ی کردووه و گوتوویه‌تی پـێشـمه‌رگه هێڵی خۆیان به‌زاندووه، ده‌سـتوری هه‌رێم شـتێـکی خراپه، په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا گرژه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.