سوپای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ئاکامی توندوتیژی له عێراقدا 3 سه‌ربازی ئه‌مریکایی له نزیـک شـاری به‌سره‌ی به‌نده‌ری باشوردا کوژران.
به‌یانـنامه‌یه‌کی لاشکری ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ربازانه له میانه‌ی هێرشێـکدا بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری هاوپه‌یمانان کوژران.
هه‌مان به‌یانـنامه ده‌ڵێت دره‌نگانێـکی پـێـنجشه‌ممه به ته‌قه‌ی ناڕاسـته‌وخۆ ئه‌و سه‌ربازانه کوژرابوون. زۆر جار سـوپای ئه‌مریکا هێرشی موشه‌ک و هاوه‌ن به ته‌قه‌ی ناڕاسـته‌وخۆ داده‌نێت.
شـایانی باسه له‌وه‌ته‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه که هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و عێراق ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر بهسـرهدا سه‌پانده‌وه له دژی میلیشـیا شیعه‌کان توندوتیژی به ئاستێـکی زۆر له‌و شـاره‌دا دابه‌زیبوو، به‌ڵام ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـکری ئه‌مریکا له باشـوری عێراقدا هۆشـداری دا که هه‌ندێـک میلیتانی شیعه ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و ئێران ڕایانکردبوو ئێسـتا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و هه‌رێمه.