سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتان و هیندسـتان ده‌ڵێن ههڵـمهتهکان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نابێت له‌گه‌ڵ دانوسـتاندنه‌کانی ئاشـتی نێوانیان تێکه‌ڵ بکرێن.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی و سه‌رۆک وه‌زیرانی هیندسـتان مانموهان سین به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شـیان ده‌رکرد پاش سـازدانی وتووێـژ له وڵاتی میسر به ئامانجی هێورکردنه‌وه‌ی گرژی نێوانیان ئه‌وه‌ی دوای هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی مۆمبای سـاڵی ڕابردوو سه‌ری ههڵـدابوو.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی بزووتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێ لایه‌ن له هه‌وارگه‌ی شه‌رم شێخی میسر ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یان سـاز دا.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز گه‌یلانی ڕایگه‌یاند له‌و باوه‌ڕه‌دایه په‌یوه‌ندی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هیندسـتاندا ڕووی له باشی کردووه و گوتیشی ئاشـتی درێژخایه‌ن له باشوری ئاسـیادا شـیانی هێنانه دی هه‌یه.
شـایانی باسه له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی بزووتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێ لایه‌ن به‌ڕێز گه‌یلانی هۆشـداری دا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی هه‌رێمی که‌شمیره‌وه به‌ر له سـازدانی دانوسـتاندنی ئاشـتی.