وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هێشـتا ئاماده‌یه دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بکات، به‌ڵام هۆشـداری دا و گوتی ئه‌مه‌ش تا سه‌ر وه‌ها نابێت.
له به‌شـێـکی ئه‌و وتاره‌ی که بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له واشـنتن پـێشـکه‌شی بکات، خانم هێله‌ری ده‌ڵێت ئێدی کاتی ئه‌وه‌یه ئێران بڕیاری خۆی بدات.
خانم هێله‌ری ده‌شڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زۆر به‌و گه‌رم‌وگوڕیـیه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئێران سه‌رسام بووبوو، وه‌لێ تۆقیوه به‌و شـێوازه‌ی حکومه‌تی ئێران گرتیـیه‌به‌ر بۆ سه‌رکوتکردنی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی دژی هه‌ڵـبژاردنه‌وه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ناڕه‌زایی‌یان ده‌رده‌بڕی. گوتیشی حکومه‌تی ئێران به مه‌به‌سـتی شـاردنه‌وه‌ی ئه‌و کارانه‌ی خۆی هه‌سـتاوه به گرتنی که‌سـانی بیانی و ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌وانان و بڕینی ئنته‌رنێت. گوتیشی ئه‌و کارانه جێی مه‌خابنن و قبوڵ ناکرێن.