له دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌دا بۆمبێـک ته‌قیـیه‌وه له نزیـک کاروانی ماشێنه‌کانی باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کرسـتۆفه‌ر هێڵیان ده‌گواسته‌وه. خۆش‌به‌ختانه هیچ که‌سێـک له‌و ڕووداوه‌دا بریندار نه‌بوو.
ته‌قینه‌وه‌که له پارێزگای زی قار له باشوری عێراقدا ڕوویدا. ڕۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریکایی "USA Today" له‌سه‌ر زاری کرسـتۆفه‌ر هێڵ گوتی له‌گه‌ڵ گوێبیستی ته‌قینه‌وه‌که به نێو چڕه دوکه‌ڵدا ڕه‌تبوون.
هه‌ر سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له کڵێسه‌ی مه‌سیحیـیه‌کان له به‌غدا ڕوویدابوو که 4 که‌سی تێـدا کوژرا و نزیکه‌ی 18 که‌سیشی تێدا برینداربوون.
بۆمبه‌کان له نزیک کڵێسه‌کان له ناوه‌ڕاست و خۆرئاوای به‌غدا ته‌قینه‌وه. هێرشه کوشنده‌که‌یان له نزیـک کڵێسه‌یه‌ک له‌سه‌ر شه‌قامی فه‌ڵه‌سـتین له خۆرئاوای به‌غدا جێی گرت.
میلیشـیا ئیسلامیـیه‌کان له‌م سـاڵانه‌ی دوایدا هێرشی کوشنده‌یان کردۆته سه‌ر کڵێسه‌کانی که‌مینه‌ی مه‌سیحیـیه‌کان له عێراقدا و هه‌زاره‌ها مه‌سیحی عێراقی له سـاڵی پاردا له ماڵه‌کانیان هه‌ڵـهاتن دوابه‌دوای هێرشه‌کانی کرایه سه‌ر کۆمه‌ڵـگاکه‌یان له‌و شـاره‌دا.