سه‌رۆک باراک ئۆباما گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵات پاش هه‌فته‌یه‌ک له گه‌شـته‌کانی بۆ مۆسـکۆ و لووتکه‌ی وڵاتانی G8 و وڵاتی گانا.
به‌ڕێز ئۆباما و خێزانه‌که‌ی پاش ماوه‌یه‌کی کورت له دوای دوازده‌ی شه‌و گه‌یشـتنه‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ گانا داوای له ئه‌فه‌ریقیـیه‌کان کرد کاری زیاتر بکه‌ن بۆ نه‌هێشـتنی هه‌ژاری و شه‌ڕ و گه‌نده‌ڵی له کیشـوه‌ره‌که‌یاندا.
له میانه‌ی سه‌ردانێـکدا بۆ په‌رله‌مانی گانا، ئۆباما گوتی حوکمڕانی‌کردنی باشی وڵات له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌فه‌ریقادا به‌دی ناکرێت و گوتی ئه‌فه‌ریقا پـێویسـتی به که‌سـانی به‌هێز و باڵاده‌ست نیـیه، به‌ڵـکو پـێویسـتی به داموده‌زگای به‌هێز و چالاک هه‌یه.
یه‌کێـک له وێزگه زۆر هه‌سـتدار و غه‌مگینه‌کانیشی له گانا ئه‌وه بوو کاتێـک که سه‌ردانی سه‌نته‌رێـکی پـێشـووی کۆیله‌کانی له ئه‌فه‌ریقا کرد، که کاتی خۆی له‌وێوه به هه‌زاره‌ها که‌س ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی تر کراون و وه‌ک کۆیله مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه.
به‌ڕێز ئۆباما له پـێش هاتنه‌وه‌شی به‌ره‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و هه‌رگیز وێنه‌ی ئه‌و ئه‌فه‌ریقیـیانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فه‌ریقیـیه ئه‌مه‌ریکیـیانه‌ی بیر ناچێته‌وه که ده‌چوونه ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌بوو.
جێی باسه ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانی به‌ڕێز ئۆبامایه بۆ وڵاتانی سه‌ب سه‌حارا له‌وه‌تای بۆته یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی ئه‌فه‌ریقی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.