هاوکاتی هه‌ڵبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران، باسیش له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ڕۆژئاوا به گشـتی و ئه‌مریکاش به تایبه‌تی ده‌کرا له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا که هه‌ندێـک هه‌بوون وای بۆ ده‌چوون ئه‌گه‌ر که‌سێـکی ڕیفۆرمخواز له ده‌سه‌ڵاتدا بێت وه‌ک سه‌رۆکی وڵاته‌که ئه‌وا باری ئه‌و په‌یوه‌ندیـیانه به‌ره‌و باشـتر ده‌ڕوات و ئه‌و پـشـێوی و ئاڵۆزکاریـیانهی که هه‌ن به‌ره‌و ڕه‌وینه‌وه ده‌ڕۆن.
بۆ مێزگردی ئه‌مڕۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
مسـته‌فا شڵماشی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سـیاسی حزبی دیموکراتی کوردسـتان.
هاشمی ئه‌حمه‌دی زاده، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:36 خوله‌كه.