ڕۆژی هه‌ینی و پاش ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه لووتکه‌یی‌یه‌که‌ی گرووپی G8 له ئیتالیا سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی ده‌بێت ئێران تا مانگی نۆ ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشـان بدات له‌سه‌ر دانوسـتاندن سه‌باره‌ت به چالاکیـیه هه‌سـتیاره‌کانی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵوێسـته‌ی ده‌بێته‌وه، چونکه ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتان ڕه‌نگه بیر له هه‌نگاوی دیکه بکه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه. گوتیشی جیهان تا سه‌ر هه‌روا چاوه‌ڕێ ناکات و ڕێـگه به ئێران بدات چه‌کێـکی ناوه‌کی سـازبکات.
هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌سـکه‌نده‌ری نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه‌ی کورد له سـوید کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:37 خوله‌كه.