ڕێبه‌رانی گرووپی 8و 5 وڵاتی سه‌ره‌کی به‌ره‌و پـێشچوو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئیتالیا سه‌باره‌ت به بازرگانی و گۆڕینی سه‌قا وتووێـژ ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و ڕێبه‌رانی وڵاتانی دیکه‌ی گه‌وره‌ی پـیشه‌سـازی له شـاری لێئهکیلا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی به‌رازیل و چین و هیندسـتان و مه‌کسـیک و باشوری ئه‌فریکا کۆده‌بنه‌وه.
به‌ڕێز ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی به‌رازیل لویس لولا دیسـلڤا کۆبۆوه و له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی گۆڕینی سه‌قا و وزه و هه‌روه‌ها قه‌یرانی سیاسی له هندۆراس و ئێران وت‌ووێژیان کرد.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی ڕۆبه‌رت گیبس گوتی سه‌رۆک ئۆباما ئومێدی خۆی نیشـان داوه به‌وه‌ی به‌رازیل په‌یوه‌ندیـیه بازرگانیـیه باشه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌کاربهێنێت بۆ پـته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی گرووپی 8 له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.