جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا فشـاری خسـتۆته سه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق و مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر هه‌بوونی پـێویستی بۆ ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسیـیانه‌ی وڵاته‌که.
ئۆفیسی بایدن ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه جێـگری سه‌رۆک به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی کردووه به هه‌ردوو ڕێبه‌ره‌وه.
ڕاگه‌یاندنه‌که ده‌ڵێت به‌ڕێز بایدن هه‌ردوو ڕێبه‌ری له کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی خۆی له به‌غدا ئاگادارکردۆته‌وه و دووپاتی کردۆته‌وه که‌وا حکومه‌تی ئه‌مریکا وابه‌سـته‌یه به سه‌رکه‌وتنی عێراق.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌ڕێز بایدن هه‌فته‌ی ڕابردوو پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی گوتی به‌ڕێز مالیکی ڕاست بووه کاتێـک گوتوویه‌تی عێراق ده‌بێت پـرۆسه‌ی سـیاسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی لایه‌نه ڕکابه‌ره‌کان به‌کاربهێنێت. گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماده‌یه یارمه‌تی له‌و پـرۆسه‌یه بدات.
به‌ڵام پاش ئه‌وه کاربه‌ده‌سـتێـکی عێراقی گوتی دهسـتێوهرادانی ده‌ره‌کی له هه‌وڵه‌کانی عێراق بۆ ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی باره‌که ئاڵۆز ده‌کات.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:46 خوله‌كه.