سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی له عێراق و ڕۆڵی له ناوبژیوانی له نێوان ڕابه‌رانی کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندی هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێـژێـک له‌گه‌ڵ باڵوێز ده‌یڤد ماک له نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشـنتن ئاماده‌کردووه.
ده‌یڤد ماک ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چاوی له‌وه‌یه عێراقیـیه‌کان بۆخۆیان کێشه ناوخۆیـیهکانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، وه ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی کورد و ڕێبه‌رانی حکومه‌تی نێوه‌ندی پـێـکڕا بیانه‌وێت ئێمه به‌شـداریمان هه‌بێت وه‌ک ناوبژیوانێـک ئه‌وا ئه‌مریکا به خۆشـحاڵیـیه‌وه ئاماده‌یه، به‌ڵام باڵوێز ده‌یڤد ماک ده‌شـڵێت له ئه‌مریکادا ئه‌و هه‌سته هه‌یه که کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندی ده‌توانن به‌بێ هه‌بوونی ده‌سـتی ده‌ره‌کی کێشه‌کانی خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، وه ئه‌گه‌ر لایه‌نی سێههمیشـیان بوێت ئه‌وا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گونجاوترین بژاره‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:56 خوله‌كه.