Accessibility links

چین بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی موسڵمانی وڵاته‌که‌ی ده‌دات


ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندی ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێن حکومه‌ت له‌ هه‌رێمی سنجانی ڕۆژئاوای وڵات بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی داوه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی توندوتیژی و گرژی نه‌ژادی ژیانی له‌ شـاری سه‌ره‌کی ئورومکی ڕاگرت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ (لی ژی) گه‌وره‌ کاربه‌ده‌سـتی چین له‌ ئورومکی و ڕێبه‌ری حزبی کۆمۆنیست له‌وێ گوتی حکومه‌ت له‌ پـێناو ڕێـگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵـدانی توندوتیژی دیکه‌ له‌ هه‌ندێـک به‌شـی شـاره‌که‌دا ئنته‌رنێت و هه‌روه‌ها گواسـتنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌ی به‌ ته‌له‌فونی ده‌ستی ڕاگرتووه‌.

له‌ په‌کینی پایته‌ختیش ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ گوتی هێزه‌ بیانیـیه‌کان ئه‌م ئامێرانه‌ بۆ هاندانی توندوتیژی به‌کارده‌هێنن.

هه‌ردوو کاربه‌ده‌سـته‌ چینیـیه‌که‌ وه‌باڵی نائارامیـیه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یان خسـته‌ ئه‌سـتۆی ڕه‌بیعه‌ قه‌دیر که‌ خانمێـکی ئوگوری نه‌ژاده‌ و بۆ‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دوور خراوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و خانمه‌ نکۆڵی ده‌کات له‌وه‌ی ده‌سـتی له‌و ڕووداوانه‌دا هه‌بێت.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ له‌و توندوتیژیـیانه‌دا به‌ لایه‌نی که‌م 156 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 1000 که‌سیش برینداربوون و 1434 که‌سیش له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی پـۆلیسـه‌وه‌ ده‌سـتگیرکراون.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا سـته‌فه‌نی هو له‌ په‌کینه‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوکارمان فه‌خریـیه‌ دۆسـکی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:26 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG