به‌هۆی هه‌ڵـکردنی بایه‌کی خۆڵاوی، حکومه‌تی ئێرانی فه‌رمانگه‌کان و هه‌روه‌ها خوێندنگه‌کانی له تارانی پایته‌خت بۆ دوو ڕۆژ داده‌خات.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی ئێرانی ڕایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه ده‌بێته پـشـووی گشـتی، هاوکات میدیای ئێرانی ئاماژه به‌وه ده‌کات چه‌ندان گه‌شـتی ئاسـمانی خۆجێی هه‌ڵوه‌شـێنراوه‌ته‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ئامۆژگاری ئه‌و که‌سـانه‌یان کردووه که نه‌خۆشـی دڵ و کێشه‌ی هه‌ناسه‌دانان هه‌یه، ده‌ڵێن له نێو ماڵه‌کانیاندا بمێـنه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی Press TV ئێرانی ده‌ڵێت ده‌زگای چاودێری هه‌وا بۆ ده‌رکه‌وتووه که‌وا ڕێژه‌ی خۆڵ له هه‌وای تاران‌دا گه‌یشـتۆته ئاسـتێـکی مه‌ترسیدار.