سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و چاوه‌ڕوانی بهرهوپـێشـهوهچوونێـکی یه‌کجار زۆر ده‌کات له باره‌ی کۆمه‌ڵێـک له کێشـه‌کان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له مۆسـکۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسی دمیتری مێدڤێدڤ.
ئۆباما له ڕۆژی دووشه‌ممه له ده‌سـپـێـکی وتووێژێـکی دوو ڕۆژیدا له‌گه‌ڵ مێدڤێدێڤ و ڕێبه‌رانی تری ڕووسـیادا دووا. ئه‌و وتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و ڕووسـیا زۆرتر شـتیان پـێـکه‌وه هه‌یه تاکو جیاوازی، وه پـێشـبینی ده‌کات کۆبوونه‌وه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیـیانی هه‌ردوو وڵاتدابێت.
هه‌ردوو سه‌رۆک له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی نوێ وتووێـژ ده‌که‌ن بۆ جێـگرتنه‌وه‌ی په‌یمانی سـتراتیژی که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی سـاڵی 1991 که له مانگی دوازده به‌سه‌ر ده‌چێت.
ئۆباما به ته‌له‌فیزیۆنی ڕووسیای وت ئامانجی که‌مکردنه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌کی ناوه‌کیـیه به جۆرێـک وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و یاخود ڕووسـیا به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تردا باڵا دهسـتیـیان نه‌بێت.
کاربه‌ده‌سـتان له ڕۆژی دووشه‌ممه وتیان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسـیا له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌کیـیه‌کانی نووسـراوێـکدا ڕێـکه‌وتوون بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌ک.