جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به ڕه‌زامه‌ندی یان به بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریکا کاردانه‌وه‌ی له دژی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانی هه‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ یه‌کشه‌ممه به‌ڕێز بایدن گوتی واشـنتن به وڵاتێـکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری وه‌ک ئیسرائیل ناڵێت ئایا چی بکات و یاخود چی نه‌کات کاتێـک ئیسرائیل بڕوای وابێت مانه‌وه‌ی له لایه‌ن وڵاتێـکی دیکه‌وه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه.
جۆ بایدن دوێنی له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ABC ئه‌مریکایی ئه‌م وتانه‌ی ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی شــایانی ئاماژه‌یه ئیسرائیل ئێران به هه‌وڵـدان بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوه‌کی تۆمه‌تبار ده‌کات و هه‌ر هه‌نگاوێـکی له‌و جۆره‌ش به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆی له قه‌ڵه‌م ده‌دات. هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی مه‌حمود ئهحمهدینهژادی سه‌رۆکی ئێرانی داوای سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیلی له‌سه‌ر نه‌خشه کردووه، به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت پـرۆگرامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی به مه‌به‌سـتی خزمه‌تگوزاری ئاشـتیـیانه‌یه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه حکومه‌تی ئیسرائیلی گوتوویه‌تی ئه‌و ڕێبازی دیپـلۆماسی لا په‌سه‌ندتره بۆ نه‌هێشـتنی ئێران له‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی به‌ده‌سـتبهێنێت، به‌ڵام هاوکات ئیسرائیل کرده‌ی له‌شـکریش له دژی ئێران به دوری نه‌زانیوه.