کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان حسێن محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌حمود ناسـراو به حسێن گه‌رمیانی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئه‌و تا ئێسـتا له چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ڕازیـیه، به‌ڵام ده‌شڵێت شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30 چه‌ند که‌سـانێـک ته‌قه‌یان به‌سه‌ر ماڵه‌که‌یدا کردووه.
به‌ڕێز حسێن گه‌رمیانی هه‌روه‌ها باس له به‌رنامه‌ی سـیاسی خۆی ده‌کات و ده‌ڵێت بریتیـیه له چه‌سـپاندنی دیموکراسی، دابه‌شـکردنی داهات به‌پـێی یاسا و عه‌داله‌ت، پـرۆژه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له هه‌موو ئاسـته‌کاندا به هیچ شـێوه‌یه‌ک به‌رپـرسی تیادا نه‌بێت، زیادکردنی مووچه له ئاسـتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی بۆ خواره‌وه، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:30 خوله‌كه.