ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئێرانی داوای کردووه ڕکابه‌ری ڕیفۆرمخواز و سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی ئێران میر حسێن موسه‌وی دادگایی‌بکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوایه بۆ دروسـتکردنی ئاڵۆزکاریـیهکانی پاش هه‌ڵـبژاردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تانی بـیانیدا کاری کردووه.
له سه‌رگوتاری ڕۆژنامه‌ی گهیهاندا به‌ڕێز موسه‌وی تاوانبارکراوه به‌وه‌ی وه‌کو بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کاری کردبێت به مه‌به‌ستی دروسـتکردنی ئاژاوه پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی ڕابردوودا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـت نه‌هێنا.
هه‌ر له‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا داوای ئه‌وه کراوه که سه‌رۆکی پـێشـووی ئێران و ڕێبه‌ری ڕیفۆرمخوازه‌کان محه‌مه‌د خاته‌میش به تاوانی خیانه‌ت دادگایی بکرێت.
به‌ڕێز خاته‌می ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی ئێران گرتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشـتی مه‌حمود ئهحمهدینهژادی گرت له دووباره هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی، وه ئه‌وه‌ی به زیانێـکی دژه دیموکراسی ناودێرکرد.
جێی باسه ئه‌و سه‌رگوتاره له لایه‌ن مه‌لای توندڕه‌و حسێن شه‌ریعه‌ت مهداریـیهوه نووسـراوه که یاریده‌ده‌رێـکی نزیـکی ڕێبه‌ری باڵای ئێرانه.