جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جۆ بایدن گه‌یشـته به‌غدا و پـێشـبینی ده‌کرێت له‌وێ هانی ڕابه‌رانی عێراق بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـک بۆ ناکۆکیـیه‌کانی نێوانیان سه‌باره‌ت به داهاته‌کانی نه‌وت و هاوبهشـکردنی ده‌سه‌ڵات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز بایدن گه‌یشـته به‌غدا و بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی و سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی کۆبوونه‌وه سـازبدات.
پـێشـبینی ده‌کرێت جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا جه‌خت بکاته‌وه سه‌ر گرنگی گه‌یشتن به سهقامگیرێتی سـیاسی له عێراقدا به‌ر له کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2011 .
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه سـوپای ئه‌مریکا له شـاره‌کانی عێراق کشـانه‌وه. هه‌نووکه نزیکه‌ی 130 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکا له عێراق ماونه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێـکردنی ئه‌رکی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی شـاره‌کانی عێراق، هه‌روه‌ها بۆ دابینکردنی پـشـتیوانی بۆ هێزه‌کانی عێراق له ناو شـاره‌کاندا.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووش سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما به‌ڕێز بایدنی دهسـتنیشـانکردبوو بۆ سه‌رپه‌رشـتی ڕێبازی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به عێراق هه‌روه‌ها هانی ڕابه‌رانی عێراقی داوه که هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی جیاوازیـیه‌کانی نێوانیان.