پـۆلیسی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا له ئاکامی چه‌ند ڕووداوێـکی ته‌قینه‌وه له به‌غدای پایته‌خت به لایه‌نی که‌مه‌وه 3 که‌س کوژراون، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هێرشه که کرابێته سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش له‌وه‌تای سه‌ربازه‌کانی هێزی ئه‌مه‌ریکا له ناو شـاره‌کانی عێراق کشـاونه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه له میانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی سه‌ره‌ڕێ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له به‌غدا سه‌ربازێـکی عێراقی کوژراوه و 8 که‌سی دیکه بریندار بووه. ئامانجی ئه‌م هێرشه‌ش گرووپـێـکی نۆبه‌داری له‌شـکری عێراقی بووه.
هه‌روه‌ها له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبـڕێژکراویش له باشوری به‌غدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 2 که‌س کوژراوه و 15 که‌سی دیکه برینداربوون.
هاوکات پـۆلیسی شـاری که‌رکوک ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا چه‌کدارێـکی نه‌ناسـراو ته‌قه‌ی له ئه‌فسه‌رێـکی له‌شـکری عێراقی کردووه و له نزیـک ماڵه‌که‌ی خۆی کوشـتوویه‌تی.
جێی باسه ڕووداوه توندوتیژیــیهکان له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا له شـاری که‌رکوک زیادیکردووه، ئه‌وه بوو له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکدا له ناو بازاڕێـکی شـاری که‌رکوک بووه هۆی کوشـتنی 33 که‌س.
سه‌ربازه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکیش له‌م هه‌فته‌یه‌دا له ناو شـاره‌کانی عێراق کشـانه‌وه که سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالیکی به سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره‌ی ناوبرد.
سه‌رۆک باراک ئۆباماش گوتی کشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان هه‌نگاوێـکی زۆر گرنگ بوو، به‌ڵام هۆشـداری ئه‌وه‌شی دا که ڕۆژانێـکی سه‌خت له به‌رده‌مدایه.