کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێن یه‌ک له سـندوقه ڕه‌شه‌کانی ئه‌و فڕۆکه یه‌مه‌نیـیه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه که له نزیک کۆمۆرۆز که‌وته خوارێ.
ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ره‌نسـا له‌سه‌ر زاری وه‌زیری هاوکاری فه‌ره‌نسـا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا سندوقه ڕه‌شه‌که له لایه‌ن فڕۆکه‌یه‌کی چاودێریـیه‌وه له دوری 40 کیلۆمه‌تر له که‌ناره‌کانی کۆمۆرۆز دۆزراوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه فڕۆکه‌که هی هێڵی ئاسـمانی یه‌مه‌ن بوو و 153 که‌سی له‌سه‌ر بوو و به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه که‌وته ناو ئاوی ئۆقیانوسی هیندیـیه‌وه. زۆربه‌ی نه‌فه‌ره‌کان خه‌ڵکی کۆمۆرۆز بوون و 66 نه‌فه‌ریش فه‌ره‌نسی بوون.
تا ئێسـتا تیمه‌کانی فریاکه‌وتن ته‌نها کچێـکی 14 سـاڵـیان به زیندویی دۆزیوه‌ته‌وه.