له ده‌مێـکی زووی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌کانی عێراقی به فه‌رمی کۆنتڕۆڵی ئاسایشی به‌غدای پایته‌خت و شـاره‌کانی دیکه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵاتیان گرته‌ده‌ست، ئه‌مه‌ش دوای کشـانه‌وه‌ی هێزه جه‌نگاوه‌ریـیه‌کانی ئه‌مریکا له نێو شـاره‌کانی عێراق.
دوێنێ له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمێـکدا دانیال بۆلگه‌ر فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـکری ئه‌مریکا له به‌غدا کلیلی باڵه‌خانه‌ی پـێشـووی وه‌زاره‌تی به‌رگری دایه ده‌ست هاوتای عێراقی. وه‌زاره‌تی ناوبراو وه‌ک باره‌گایه‌کی هاوبه‌شـی عێراقی و ئه‌مریکایی به‌کارده‌هێنرا.
کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی به‌شـێکه له ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسـایشی نێوان ئه‌مریکا و عێراق، ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ی کۆتایی سـاڵی 2011 ی به واده‌ی کشـانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌کانی ئه‌مریکایی دیاریکردووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه حکومه‌تی عێراقی ئه‌مڕۆ واته 30 ی شه‌شی به ڕۆژی سه‌روه‌ری نیشـتیمانی ڕاگه‌یاند هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه به هه‌زاران له هاوڵاتیـیانی عێراقی له ده‌رنگانێـکی دوێنێ دووشه‌ممه له باخچه‌ی ئه‌لزه‌ورا له به‌غدای پایته‌خت خڕبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆنه‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی له به‌غدا و شـاره‌کانی دیکه بگێڕن.
وێڕای چۆڵـکردنی شـاره‌کانی عێراق به‌ڵام هاوکات به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکایی له عێراق ده‌مێنـنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شـق و ڕاهێنان و ئامۆژگاری بۆ هێزه‌کانی عێراقی دابین بکه‌ن و ئه‌گه‌ر داواشـیان لێـکرا بگه‌ڕێنه‌وه نێو شـاره‌کانی عێراقی.
له لایه‌کی تره‌وه له‌شـکری ئه‌مریکایی ده‌ڵێت دوێنێ له به‌غدای پایته‌خت و به‌ر له کشـانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی له شـاره‌کانی عێراق 4 سه‌ربازی ئه‌مریکایی کوژران.