ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک باراک ئۆباما له کۆشـکی سـپـی و له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ داواکه‌ی مه‌حمود ئهحمهدینهژادی سه‌رۆکی ئێرانی ڕه‌تکرده‌وه که گوتبووی پـێویسـته سه‌رۆکی ئه‌مریکا داوای لێبووردن بکات له‌سه‌ر ده‌سـتێوه‌ردانی له کاروباری ئێران‌دا.
به‌ڕێز ئۆباما له وه‌ڵامدا گوتبووی من ئه‌و داوایه به هه‌ند وه‌رناگرم، وه پـێشـنیار ده‌که‌م ئهحمهدینهژاد خۆی داوای لێـبووردن له که‌سوکاری ئه‌و خه‌ڵـکه بکات که له خۆپـیشـاندانه‌کاندا بوونه قوربانی.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب پـرۆفسـۆری زانسته سـیاسیـیه‌کان له زانکۆی ئه‌مریکی له واشـنتن کردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر تێبینییه‌کانی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:11 خوله‌كه.