Accessibility links

هه‌رێمی کوردسـتان له‌ نێوان هه‌بوون و نه‌بوونی ده‌سـتوردا


هاوکات و به‌ر له‌ په‌سه‌ندکردنی ده‌سـتوری هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌ ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌دا ده‌نگێـکی پـێچه‌وانه‌ له‌و په‌سه‌ندکردنه‌دا هاته‌ ئاراوه‌ و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ ده‌سـتور بۆ هه‌رێمه‌که‌ هه‌نگاوێـکی گرنگ ده‌بینرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ وه‌ک ده‌گوترێت به‌و مانایه‌ نیـیه‌ په‌له‌ له‌ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ده‌سـتوره‌دا بکرێت.

ئه‌م ده‌نگانه‌ هه‌ر ته‌نها له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌بووه‌، به‌ڵـکو له‌ ناو په‌رله‌مانیشـدا ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌بووه‌ بۆ په‌سه‌ندکردنی خێرای ئه‌م ده‌سـتوره‌.

بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه‌:
ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان.
ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 50:22 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG