پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌شریح واته توێـکاری له‌سه‌ر ته‌رمی گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی نێونه‌ته‌وه‌یی مایکڵ جاکسن سـازبدرێت.
مایکڵ جاکسن کتوپـڕ له لۆس ئه‌نجلس له ته‌مه‌نی 50 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له نه‌خۆشـخانه‌ی UCLA مه‌رگی به‌ڕێز جاکسن ڕاگه‌یه‌ندرا پاش ئه‌وه‌ی له ماڵه‌که‌ی خۆی له لۆس ئه‌نجلس دڵی له لێـدان که‌وت.
مایکڵ جاکسن دوو مانگ به‌ر له 51 هه‌مین سـاڵیادی له‌دایکبوونی گیانی له‌ده‌سـتدا، هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له ده‌سـپـێـکی زنجیره‌یه‌ک ئاهه‌نگ که بڕیاربوو له له‌نده‌ن بگیرێن، ئه‌وه‌ی له مانگی سێـیه‌وه سه‌رجه‌می بلیته‌کانی فرۆشـران.
برای به‌ڕێز جاکسن جێرمه‌ین جاکسن بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند تیمێـک له دکتۆران و کارمه‌ندانی پـزیشـکی به دکتۆری تایبه‌تی جاکسنه‌وه هه‌وڵی فریاکه‌وتنی ناوبراویان له ماڵه‌که‌ی خۆی و نهخۆشـخانهدا بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه ته‌رمه‌که‌ی به هه‌لیکۆپـته‌ر گواسـترابۆوه بۆ نووسـینگه‌ی پـۆلیسی شـارۆچکه‌ی کۆرۆنهر له لۆس ئه‌نجلس.
گوته‌بێژێـکی پـۆلیسی لۆس ئه‌نجلس گوتی له‌به‌ر پایه‌به‌رزی ئه‌و گۆرانیبێژه بڕیاری لێـکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به مردنی دراوه، به‌ڵام به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز هیچ به‌ڵـگه‌یه‌کی تاوانکاری سه‌باره‌ت به مردنی مایکڵ جاکسن نیـیه.
شـایانی باسه بۆ چه‌ند سـاڵێـک ده‌چێت ده‌نگۆی خرابوونی باری ته‌ندروسـتی مایکڵ جاکسن هه‌یه.