پـۆلیس له پاکسـتان ده‌ڵێت ڕابه‌رێـکی میلیشـیاکان ئه‌وه‌ی دژی به‌یتوڵڵا مه‌حسودی ڕابه‌ری تاڵیبانی پاکسـتانه ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی باکوری خۆرئاوای پاکسـتان ده‌سـتڕێژی لێـکراوه و مردووه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی پـۆلیسی پاکـسـتانی ده‌ڵێن قاری زه‌ینه‌دینی ڕابه‌ری میلیشـیاکان ئه‌مڕۆ له ئۆفیسـی خۆی له شـارۆچکه‌ی دێر ئیسماعیل خاندا بوو کاتێـک چه‌کدارێـک ته‌قه‌ی لێـده‌کات و خۆی و یاریدهردهرێـکی بریندار ده‌کات. له‌و ده‌مه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشـخانه قاری زه‌ینه‌دین گیان ده‌سـپـێرێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه ناوبراو له‌م دوایـیه‌دا ڕایگه‌یاندبوو ئه‌و پـشـتگیری له کرده‌یه‌کی له‌شـکری له دژی به‌یتوڵڵا مه‌حسود ده‌کات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ لێـپـرسـراوان ده‌ڵێن دوای نوێژی به‌یانی یه‌کێـک له پاسه‌وانانی قاری زه‌ینه‌دین خۆی ده‌کات به نێو خانووبه‌ره‌که‌ی زهینهدیندا و ته‌قه‌ی لـێدهکات، هه‌رچه‌نده هۆکار و هانده‌ری هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆی کوشـتنی قاری زه‌ینه‌دین ڕوون و ئاشـکرا نیـیه، به‌ڵام گومان له به‌یتوڵڵا مه‌حسود و لایه‌نگرانی ده‌کرێت له پشـتی ئه‌م کاره‌وه بووبن.